د. بڕیار رەشید: سەردەمی ستەمکردن لە سلێمانی کۆتاییهات

بڕیار رەشید

د. بڕیار رەشید رایگەیاند، ماددەی 14 لە پرۆژە یاسای بودجە بە داڕشتنەوەیەکی بەهێزتر پەسەندکرا و دەتوانین بڵێین سەردەمی ستەمکردن لە پارێزگای سلێمانی کۆتاییهات.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “شەوی رابردوو ماددەی 14 لە پرۆژە یاسای بودجە پەسەندکرا، باشتر لەو داڕشتنەوەیەی پێشتر کرابوو، چونکە بڕگەی تەمویلکردنمان بۆ زیاددکرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەرچەندە فراکسیۆنی پارتی هەوڵی زۆریان دا ماددەکە دەنگی لەسەر نەدرێت و بڕگەی تەمویلکردنەکە لاببرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە هەموو ئەو هەوڵانەیان شکستی هێنا، ئێستا دەتوانین بڵێین سەردەمی ستەمکردن لە سلێمانی کۆتاییهات”.

ئاشکراشیکرد، “ئەمڕۆ بڕیارە دەنگ لەسەر کۆی ئەو ماددانە بدرێت کە ماون، هەوڵی تەواوی خۆشمان دەدەین کە بڕگەی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە جێگیربکەین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎کونسوڵگەری گشتیی بەریتانیا لە هەولێر: هەڵەبجە وەک هێمای خۆڕاگری لە بەرامبەر ستەمکاریدا دەمێنێتەوە

کونسوڵگەری گشتیی بەریتانیا لە هەولێر لە ساڵرۆژی کیمیابارانەکەی هەڵەبجەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ 36 ساڵ بەسەر کیمیابارانە کارەساتبارەکەی هەڵەبجەدا…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە كۆتایی بە جیاكاری لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی و تاكڕەوی لە بەڕێوەبردندا بهێنرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە ئەندرۆ بیزلی، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی…
Total
0
Share