رۆژ بە رۆژ ژمارەی حاڵەتەکانی ئۆتیزم لە بەرزبوونەوەدایە و لە سنووری پارێزگای سلێمانیش تەنها 115 کەسیان مووچەیان بۆ بڕاوەتەوە.
بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لەراستیدا ئامارێکی وردی تووشبووانی ئۆتیزم لە بەردەستدا نییە، چونکە بەشێکیان لەلایەن خێزانەکانیانەوە تۆمارنەکراون، بەڵام بهڕێوهبهرایهتییەکەمان لە ساڵی 2019 ئهنجامی رووپێوییهكی بۆ تووشبوانی ئۆتیزم خستهڕوو، به پێی ئهنجامهكانی ئهو رووپێوییه ژمارهی تووشبوانی ئۆتیزم له سنووری پارێزگای سلێمانی 329 تووشبوو بوو لهو ژمارهیهش 61 یان له رهگهزی مێ و 261 یان له رهگهزی نێر بوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ساڵی 2022 پاش تۆمار کردنی کەمئەندامی نوێ 585 توشبوو بە نزیکەیی سەردانیان کردووە و تۆمار کراون، بەڵام رێژەکە بەردەوام لەبەرزبونەوەدایە و بڕیارە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە داهاتویەکی نزیکدا بەپێی پلانێک دەست بە رووپێوی نوێ بکات”.
ئاشکراشیکرد، ” لە سنووری دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی 115 حاڵەتی تۆمارکراو هاوکاری کەمئەندامی وەردەگرن و بڕەکەشی 150 هەزار دینارە بۆ هەر مانگێک، بەڵام بڕیارە ئەو 585 حاڵەتە تۆمارکراوە پاش پەسەند کردنی لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و بڕینی رێکارە ئیداری و ژمێریاریەکان هاوکاریەکانیان بۆ ببەسترێت”.