بانکی ناوەندیی عێراق بڕی یەدەگی دراوی نەختینەی ئاشکراکرد

بانکی ناوەندی عێراق

بانکی ناوەندی ئاشکرای کرد کە یەدەگی دراو بۆ زیاتر لە 111 ملیار دۆلار زیادی کردووە.

بەپێی خشتەیەک کە بانکەکە بڵاویکردووەتەوە، “یەدەگی دراوی نەختینە لە عێراق لەماوەی مانگی ئایاری ئەمساڵی زیادی کردووە و گەیشتووەتە 111 ملیار و 765 ملیۆن دۆلار، کە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو 45.14% زیادی کردووە کە بڕی 77.003 ملیار دۆلار نەختینەی هەبووە”.

هەروەها بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2021 بە رێژەی 79.97% زیادیکردووە، کاتێک یەدەگ لەو ساڵەدا 62.101 ملیار دۆلار بووە.

خشتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە “یەدەگی زێڕی عێراقیش زیادی کردووە، لە ماوەی مانگی ئایاری رابردوودا گەیشتووەتە 132.7 تۆن، بەم شێوەیەش لە پلەی 30ی جیهاندایە بە گەورەترین یەدەگی زێڕ، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2022 زیادیکردووە کە بڕی 96.4 تۆن بووە.

بابەتی پێشتر

(11) یاریزانی گەورە نرخیان بێبەرامبەرە

بابەتی دواتر

لە هەولێر سێ کەس کوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share