بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی دراو بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینیی و 100 دۆلار لەسەروو 148 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بازاڕی دراو بەهای 100 دۆلار بە 148 هەزار دیناربوو، بەڵام دوای داخستنی بازاڕی دراو بەهاكەی بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 148 هەزار و 500 دینارە.

هەرچەندە، بانكی ناوەندیی عێراق چەند رێوشوێنێكی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار گرتووەتەبەر و رۆژانە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە، بەڵام بەهاكەی بەردەوام بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان: دڵنیاتاندەکەینەوە کێڵگە پەلەوەرییەکان لەژێر چاودێریدان

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لیژنەکانی وەزارەتەکەمان بەردەوام چاودێریی کێڵگە پەلەوەرییەکان دەکەن. وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی…
Total
0
Share