بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە وەزیری تەندروستیی میسر گیانیلەدەستدا

وەزیری پێشووی تەندروستیی میسر بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری دڵ گیانیلەدەستدا.

ئەحمەد عیمادەدین رازی وەزیری پێشووی تەندروستیی میسر دوای ئەوەی دۆخی تەندروستیی تێکدەچێت و دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە بڕیاردەدرێت بەپەلە نەشتەرگەری دڵی بۆ بکرێت.

لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە لە ئەنجامی هەڵەیەکی پزیشکی دۆخی تەندروستیی تەواو تێکدەچێت و دەستبەجێ گیانلەدەستدەدات.

ئەحمەد عیمادەدین، لەدایکبووی ساڵی 1955 ی میسر بووە، لە نێوان ساڵانی 2015-2018 وەزیری تەندروستیی وڵاتەکەی بووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە تۆمەتی “دروستکردنی چەکی کیمیایی” ناوەندێکی ئێران کەوتە ژێر سزای ئابورییەوە

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ناوەندێکی دیکەی ئێرانی خستە لیستی سزاکانییەوە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی “ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئەتۆمی وەزارەتی بەرگری ئێران”…
Total
0
Share