گەنجێکی زاخۆ دوای حەوت رۆژ ونبوونی بە برینداری دۆزرایەوە

دوای ئەوەی بۆ ماوەی حەوت رۆژ گەنجێکی شاری زاخۆ وندەبێت، گەنجەکە بە برینداری دۆزراوەتەوە و توانای قسەکردنی نەماوە.

عەزیز زەینلعابدین ئەو گەنجەی شاری زاخۆیە کە حەوت رۆژ لەمەوبەر ونبووە، کەسوکارەکەی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کوڕەکەیان شۆفێری تاکسییە و کێشەی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نییە.

بەپێی وتەی کەسوکارەکەی، ئەو گەنجە بەر لە حەوت رۆژ لەکاتێکدا سەرقاڵی کارەکەی بووە لە کاتژمێر 6:00 بۆ 7:00ی ئێوارە ونبووە، شەوی رابردوو لە کاتژمێر 12:00دا بە بێهۆشی دۆزراوەتەوە و قسە لەگەڵ هیچ کەسێکدا ناکات.

وتیشیان، “کوڕەکەمان ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت، داوایان لە پۆلیسی زاخۆ کردووە ئەوانەی دەستیان لە رووداوەکەدا هەیە دەستگیربکرێن.

بابەتی پێشتر

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ ئاشکرا کران

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە هەوڵی بەردەوامدا دەبین تاوەکو هێزەکانی دژەتیرۆر فراوانتر و بەهێزتر بکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێكخراوی پاڵپشتی كفری: سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیمان كرد و بڕیاری خێرا بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكان دران

ڕێكخراوی پاڵپشتی كفری ئاشكرایدەكەن كە سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی…
Total
0
Share