بڕیارێك لەبارەی بەستنی پێوەری ئاو دەرچوو

وەزارەتی شارەوانیی هەرێم بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە كرێی بەستنی پێوەری ئاو تاوەكو 21ی ئەم مانگە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی شارەوانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هەر ماڵێك پێوەر نەبەستبێت ئەوا بۆ هەر مانگێك كرێی ئاو 80 هەزار دیناری لێ‌وەردەگیرێت، بەڵام بەپێی بڕیاری داشكاندنەكە ئەو پارەیە كەمكراوەتەوە بۆ 20 هەزار دیناری مانگانە لەناو شار و 10 هەزار دینار لە دەرەوەی شارەكان.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوووە، ژمارەی هاوبەشانی ئاو یەك ملیۆن و 30 هەزار و 408 هاوبەشە كە 850 هەزار و 330 هاوبەش پێوەری ئاویان بەستووە و بە گشتی تائێستاش 82%ی هاوبەشەكان پێوەریان بەستووە”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كرێی بەستنی پێوەر لە سەنتەری پارێزگاكان بۆ 20 هەزار دینار و لە قەزا و ناحیە و ئەو شوێنانەی كە پێویستە پێوەری لێببەسترێت بۆ 10 هەزار دینار كەمكراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

باندێکی فرۆشتنی ئامێرەکانی قۆپیکردن دەستگیرکران

بابەتی دواتر

سوودە تەندروستییەکانی شووتی بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مووچەی مانگی ئاب دابەشدەكرێت

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی ئاشكرایكرد، ڕۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت. ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوەیەك لە…
Total
0
Share