بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستگیراوە بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا.
بەپێی راگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، “بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتبارێکیان بەناوی ( م ، أ ، أ ) لە کاتی مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرد”.
ئاماژەی بەوەکردووە، لە شوێنی دەستگیرکردنەکەیدا دەستگیرا بەسەر تەرازووی پێوانەکردن و کەرەستەی کێشانی ماددەکان و چەند بڕ و جۆرێک لە ماددە هۆشبەرەکانی ( هێرۆین، شیشە، ماریوانە) هەروەها دەستگیرا بەسەر چەکێکی بێ مۆڵەت لە جۆری دەمانچە”.
لە ئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی (26) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە .
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەلایەکی ترەوە لە پارکی منارەی ناو بازاڕی رانیە چوار مێردمنداڵ دەستگیرکران کە هەستاون بە بەکارهێنانی هەندێک ماددەی زیانبەخش بۆ مەبەستی بێهۆشبوونیان بەکاریانهێناوە.
ئەو مێردمنداڵانە بە فەرمانی دادوەر لەبەر تایبەتمەندی کەیسەکەیان و کەمی تەمەنیان رادەستی پۆلیسی نەوجەوانانی ڕانیە کران .
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان داوا لە دایکان و باوکان دەکات، بەشداربن لە هەڵمەتی هۆشیاری لە زیانەکانی ماددە هۆشبەرەکان و زیاتر چاودێری و ڕێنوێنی منداڵەکانیان بکەن بە مەبەستی بەدورگرتنیان لە کاریگەریە خراپەکانی ئەو ماددانە لەسەر تاک و کۆمەڵگا.