سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران شەممەی داهاتوو بە وادەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق دیاریدەكات.
محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پرۆژەی بودجە لە دوا ئامادەكارییەكاندایە و، لیژنەی دارایی ئامادەیە بۆ رادەستكردنی پرۆژەیاساكە بە ئەنجومەنی نوێنەران لە (ئەمڕۆ) پێنجشەممەدا.
حەلبوسی لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا وتیشی، “چەند تێبینییەك هەیە تەواو دەكرێن و، لەسەر ئەو بنەمایەش بە فەرمی وادەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساكە دیاریدەكرێت”.
یاساكە گرنگە و زۆرێك پرۆژەی وەبەرهێنان و ستراتیژی لەخۆدەگرێت كە رەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر دۆخی خزمەتگوزاریی بەرنامەی حكومی، وەك ئەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی پێدا.
ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەی دارایی هەمواری چەند بڕگە و ماددەیەكی كردووە كە دەبێتە خزمەتكاری تێڕوانینی گشتیی دەوڵەت و، پێشبینی خۆیشی نیشاندا بەوەی دەنگدان لەسەر بودجە لە رۆژی شەممەی داهاتوودا بێت.