قوباد تاڵەبانی:کارمان بۆ ئەوەکردووە پەرە بە توانای گەنجان و ژنان بدەین بۆ ئەوەی ببنە بەشێکی کاریگەرتر لە کۆمەڵگادا

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ  سۆوفی ئەندامی خێزانی شاهانەی بەریتانیا و دۆچێسی ئێدینبێرگ رایگەیاند، “کاریان بۆ ئەوەکردووە پەرە بە توانای گەنجان و ژنان بدەن بۆ ئەوەی  ببنە بەشێکی کاریگەرتر لە کۆمەڵگادا.

ئەمڕۆ سێشەممە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، پێشوازی کرد لە خاتوو سۆوفی ئەندامی خێزانی شاهانەی بەریتانیا و دۆچێسی ئێدینبێرگ و لە کۆبوونەوەیەکیشدا پرسی مافی ژنان و رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی خێزانی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی جەختی لەوەکردەوە، “لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەنگاوی باشیان ناوە بە ئاڕاستەی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و نەهێشتنی توندوتیژی لە هەرێمی کوردستان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەوڵەکانمان تەنها بۆ بنبڕکردنی توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزان نییە، بەڵکو کارمان بۆ ئەوە کردووە کە پەرە بەتوانای گەنجان و ژنان بدەین بۆ ئەوەی ببنە بەشێکی کاریگەرتر لە کۆمەڵگادا”.

هاوکات باس لە گرنگیی چارەسەری دەروونی بۆ ئەو کەسانەی لە جەنگ و کارەساتەکان رزگاریان بووە کرا و لەوبارەیەوە باس لە چۆنییەتی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی بەریتانیا کرا و  قوباد تاڵەبانی داوای کرد هاوکاریان بن چونکە لە هەرێمی کوردستان پێداویستییەکی زۆری لەو رووەوە هەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی هیوا: لەپێناو بەرژەوەندیی چارەخوازان ڕۆژانی پشووش دەوام دەکەین

نەخۆشخانەی هیوا بەردەوامیی دەوامی نەخۆشخانەکە لە ڕۆژانی جەژندا بەڕووی چارەخوازان ڕادەگەیەنێت. نەخۆشخانەی هیوا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو بەرژەوەندیی…
Total
0
Share