پەرلەمانتارێکی پێشووتر: سەرۆکی پەرلەمان دانیشتن دوابخات جێگرەکەی ناتوانێت درێژەی پێبدات

عەدنان عوسمان ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی بڕیارەکەی دوێنێی سەرۆکی پەرلەمان بۆ دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان دەڵێت، “کاتێک سەرۆکی پەرلەمان ئامادەی دانیشتن بێت دەسەڵاتەکان سەرجەم لای سەرۆکی پەرلەمانە”.

عەدنان عوسمان پەرلەمانتاری خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “کاتێک سەرۆکی پەرلەمان لە دانیشتندا ئامادەیە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، دەسەڵاتەکان لای ئەوە و سەرجەم دەسەڵاتەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەرۆکی پەرلەمان، بۆیە دوێنێ دکتۆرە رێواز فایەق وەکو سەرۆکی پەرلەمان پەیڕەوی دەسەڵاتێکی یاسایی خۆی کردووە”.

جەختدەکاتەوە کە کاتێک سەرۆکی پەرلەمان بڕیاری دواخست یان راگرتنی دانیشتنی پەرلەمان دەدات، جێگری سەرۆکی پەرلەمان ناتوانێت دانیشتنەکە درێژبکاتەوە، بۆیە ئەوەی دوێنێ روویدا و دوای بڕیاری سەرۆکی پەرلەمان، جێگرەکەی دانیشتنەکەی بەردەوامی پێدا کێشەیەکی یاسایی گەورەیە.

رایگەیاندووە، کە ئەوەی لە پەرلەمانی کوردستان بینیمان کارەساتێکی گەورەیە لە پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا، لێدانبوو لە پرۆسەی دیموکراسی و شکۆی پەرلەمانی کوردستان.

دوێنێ لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان کە یەکێک لە بڕگەکانی کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی سەربە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بوو، گرژی دروستبوو، لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە دانیشتنەکە دواخرا، بەڵام جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەوڵیدا درێژە بە دانیشتنەکە بدات هەرچەندە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ ئەو دەسەڵاتە تایبەتە بە سەرۆکی پەرلەمان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بڕیاری دادگای فەرەنسا دژی توركیا نابێتە رێگر لە پەیوەندیيەكانمان لەگەڵ بەغداد

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، حكومەت هەڵوێستی نەگۆڕی هەیە و دەست لە مافە دەستوورییەكانی كوردستان هەڵناگرێت.…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی بەخاکسپاردنی مردووەکانیانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

  سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییانی شارەکە ئاگاداردەکاتەوە کە گۆڕستانەکانی سلێمانی شوێنی بەخاکسپاردنی مردووی تێدانەماوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی…
زیاتر ببینە

مەڵبەندی سلێمانیی یەکێتی: ئاری هه‌رسین ده‌یه‌وێت ده‌سته‌ چه‌وره‌كه‌ی حزبه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ری یه‌كێتیدا بسڕێت

راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئاری هه‌رسین ده‌یه‌وێت ده‌سته‌ چه‌وره‌كه‌ی حزبه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ری یه‌كێتیدا بسڕێت. راگه‌یاندنی…
Total
0
Share