هێزێكی عێراقی دەوروبەری كامپێك لە مەخمور دەگرن

هێزێكی عێراقی دەوروبەری كامپێك لە مەخمور دەگرن و دانیشتووانەكەشی ناڕەزایی دەردەبڕن و دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە.

غازی فەیسەڵ، كارگێڕی مەڵبەندی قەرەچوغی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هێزەكە لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆوە لە دەوروبەری كامپەكەن و دەیانەوێت چەند رەبایەیەك دروستبكەن، كە بە وتەی هێزەكە بۆ پاراستنی كامپەكەیە.

وتیشی، “بەڵام دانیشتووانی كامپەكە ناڕازین و دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە، دانیشتووانەكەی بە خۆپیشاندان رووبەڕووی هێزەكە وەستاون”.

تائێستا دۆخەكە بەو جۆرە ماوەتەوە و چارەسەرنەكراوە، وەك ئەوەی غازی فەیسەڵ ئاماژەی پێدا.

كامپەكە تایبەتە بە كوردانی ئاوارەبووی باكووری كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی لەسەر گیانلەدەستدانی مامۆستا نێرگز لیژنە پێکدەهێنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕوونکردنەوەی لەسەر گیانلەدەستدانی مامۆستاکەی قوتابخانەی ڕازاوەی کچان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنن. ڕۆژی…
Total
0
Share