كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی دەستیپێكرد

كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی لەسەر پرسی هەڵبژاردنەكان لە تەلاری پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكرد.

زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كاتژمێر 12ی ئەمڕۆ هەینی، لە تەلاری پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی بە ئامادەبوونی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و جێگرەكەی و سەرۆكی فراكسیۆنەكانی یەكێتی و پارتی دەستیپێكرد.

ئاشكراشیكرد، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان دەكرێت و كورسیی كۆتاكانیش بەشێك دەبێت لە هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان كە هەوڵدەدرێت میكانیزمێكی گونجاوی بۆ دابنرێت.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: كاك نەوشیروان، ناوێكی هەمیشە زیندوو و سیاسییەكی دەگمەن لە مێژووی گەلی كورددا

بابەتی دواتر

چەند ئۆفەرێكی نوێ بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل بە قیست راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share