وەزیری پەروەردەی هەرێم: هەر مامۆستایەك دەستكاری نمرە بكات بۆ پێشخستنی خوێندكار سزادەدرێت

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەڵسەنگاندن بۆ وانەكانی هونەر و وەرزش هاوشێوەی وانەكانی دیكەیە و دەشڵێت، “هەر مامۆستایەك دەستكاری نمرەیەك بكات بۆ پێشخستنی خوێندكارێك و جیاكاری بكات سزادەدرێت”.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەر دەستكاری كردنێك لە نمرەكان دا بكرێت، وەزارەت پێی دەزانێت و دەزانرێت لە چ بەروار و كاتژمێرێك دا كراوە و و ئێمە ناڵێین حاڵەتی لەو جۆرە نییە دەستكاری نمرە بكرێت بۆ ئەوەی منداڵی مامۆستا یەكەم بكرێت، بەڵام لە هەموو هەرێمی كوردستان تەنها یەك تاكو دوو حاڵەت تۆماركراوە كە مامۆستا دەستكاری نمرەی منداڵەكانی كردبێت”.

راشیگەیاند، “هەر مامۆستایەك دەستكاری نمرە بكات، بە توندترین شێوە سزا دەدرێت”.

بابەتی پێشتر

زانایان هۆشداریدەدەن<br>گەرمای جیهان 1.5 پلەی سەدی تێدەپەڕێنێت

بابەتی دواتر

شێرپەنجە نەخۆشییەکی نوێیە؟ زانیاریی مەترسیدار ئاشکرادەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share