كاروان گەزنەیی: سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەم كە خۆی سەرپەرشتی رەوتی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكات

كاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وردەكاریی هێرشكردنەی ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەم كە خۆی سەرپەرشتی رەوتی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكات”.

راشیگەیاند، لە نزیك یەكێك لە بازگەكان كە تێپەڕبووم بەرەو شاری هەولێر ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشا بە ئۆتۆمبێلەكەمدا و كاتێك دابەزیم تەقە بە ئاراستەی ئەو شوێنە كرا كە من لە ئۆتۆمبێلەكەدا دانیشتبووم و تەقە بە ئاراستەی تیرۆركردنم دراو و دوای ئەوەی خۆم ناساند تەقەی زیاتر بە ئاراستەمان كرد و پاسەوانێكم برینداربوو.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، “سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەم كە خۆی سەرپەرشتی رەوتی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكات و رێز وپێزانینیشم بۆ هەموو ئەو كەسانە كە لە هەوڵی تەندروستییان پرسیوم”.

بابەتی پێشتر

ماوەی پێشكەشكردن و تاقیكردنەوەی توانستی زانستی بۆ خوێندنی باڵا دواخرا

بابەتی دواتر

كونسوڵ و نوێنەرانی 12 وڵات داوایەك ئاراستەی پەرلەمان و حكومەتی هەرێم دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی ئێمە ڕوون و ئاشكرایە و هەوڵەكانمان لە پێناو لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتنێكی نیشتمانییە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیكرد لە شاندی نوێنەرانی پەرلەمانتارە سەربەخۆكانی…
Total
0
Share