پەروین بۆڵدان: هیوادارین گۆڕانکاری گەورە رووبدات و بۆ ئەو مەبەستەش دەنگماندا

پەروین بۆڵدان دوای دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا و پەرلەمانی ئەو وڵاتە رایگەیاند، دەنگیان بۆ گۆڕانکاری داوە و هیوادارن گۆڕانکاریی گەورە رووبدات.

کەمێک پێش ئێستا پەروین بۆڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە بنکەیەکی شاری وان-ی باکووری کوردستان دەنگیدا.

دوای دەنگدانی، پەروین بۆڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، “هیوادارین گۆڕانکاریی گەورە لە تورکیا رووبدات و بۆ ئەو مەبەستەش دەنگماندا، داوا لە خەڵک دەکەن بڕۆن و دەنگ بۆ گۆڕانکاری بدەن”.

بۆڵدان وتی، ماوەیەکی زۆرە خەبات دەکەین و ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە بەرهەمی ماندووبوونمان وەربگرینەوە.

بەیانیی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 8:00ى بەیانى پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى و پەرلەمانى تورکیا دەستپێکرد و پرۆسەکە تا کاتژمێر 5:00 ى ئێوارە درێژەى دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ باكوورى سوریا قوربانى لێكه‌وته‌وه‌

ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له‌ باكوورى سوریا قوربانى لێكه‌وته‌وه‌. تۆڕى سكاى نیوز بڵاویكردوه‌، ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى شارى منبج له‌…
Total
0
Share