ئەمشەو لەناو بازاڕی دهۆك شەڕ روویدا و سێ كەس برینداربوون
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆك گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا لەناو بازاڕی شاری دهۆك شەڕ لەنێوان چەند كەسێكدا روویداوە و بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، رووداوەكە لەنێوان چەند كەسێكدا بووە كە هاوڕێی یەكتر بوون و لەسەر قەرزبووە و هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و دۆخەكەیان كۆنترۆڵكردووە.
ئاشكراشیكرد، بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.