لە ئەنجامی نوقومبوونی بەلەمێکی گەشتیاری لە ویلایەتی کیرالای باشووری هندستان لایەنی کەم 22 کەس گیانیان لەدەستدا.
میدیاکانی هندستان بڵاویانکردەوە، “بەلەمە گەشتیارییەکە لە دوو نهۆم پێکهاتووە 30 سەرنشینی هەڵگرتووە، درەنگانی شەوی رابردوو لە ناوچەی مالاپورام نوقومبووە لە ناوچەی کیرالای باشووری هندستان”.
ئاشکراشیانکرد، “لە رووداوەکەدا 22 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە 11 کەسیان ئەندامی یەک خێزان بوون و سیانیشیان منداڵ بوون”.
ئاماژەیان بەوەشکرد، “شەش کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، ئەوانەی بە زیندووی ماونەتەوە چاکەتی سەلامەتییان پۆشیوە”.