كۆمسیۆن ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكات

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامادەكارییەكانی دەستپێكردووە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان.

جومانە غلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عێراق رایگەیاند، هۆبەكانی هونەری و بەشە تایبەتمەندەكانی كۆمسیۆن دەستیانكردووە بە ئامادەكردنی رەشنووسی سیستمی تایبەت بە رێوشوێنەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران، هەروەها نەخشەكێشانی گواستنەوەی ماددەكانی هەڵبژاردن و ئامادەكردنی هەردوو بەرنامەی تۆماری پارت و لایەنەكان و كاندیدانی بەشداربووی هەڵبژاردنەكان.

بەپێی یاساكەی بڕیارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان تا 20ی كانونی یەكەمی داهاتوو ئەنجامبدرێت، وەك ئەوەی غلای ئاماژەی پێدا و وتی، بۆیە كۆمسیۆن ئامادەكارییە پێشوەختەكانی دەستپێكردووە بۆ هەر قۆناغێك لە قۆناغەكانی پرۆسەی هەڵبژاردن.

وتەبێژی كۆمسیۆن ئەوەشی خستەڕوو، پرۆسەی هەڵبژاردن بە چەند قۆناغێكدا تێدەپەڕێت، سەرەتا بە نوێكردنی تۆماری دەنگەدان و دواتر تۆماركردنی پارت و كاندیدەكان، پاشان ئامادەكارییە هونەری و لۆجستییەكانی بەر لە قۆناغی دەنگدان و دواهەمینیش قۆناغی پاش دەنگدان و جیاكردنەوەی دەنگەكان دەبێت.

بڕیارە لەمساڵدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك و پارێزگاكانی دیكەی عێراق جگە لە هەرێم بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

خاڵە لاواز و بەهێزەكانی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا كامانەن؟

بابەتی دواتر

پاش 20 ملیۆن مردن.. باری لەناكاو بەهۆی كۆرۆناوە كۆتایی پێهێنرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەخنە لە پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی 80 دەگیرێت
لە پەرلەمان كار بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە دەكرێت

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی بە “كارێكی نایاسایی” و “ستەم” وەسفدەكات، ڕەخنەی لە پلەبەرزكردنەوەی…
زیاتر ببینە

بازاڕی عەسڕی كرایەوە

دوكانداران و كاسبكارانی بازاڕی عەسڕی لە سلێمانی، دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، گەڕانەوە…
Total
0
Share