ژمارەی ئاوارەبووان لە هەرێمی كوردستان ئاشكراكران

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ژمارەی كامپەكان و ئاوارەبووان ئاشكرادەكات.

عەلی عەباس، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی كۆچ رایگەیاند، ژمارەی ئەو كامپانەی لە هەرێمی كوردستاندان 26 كامپە، لەوانە 16یان لە دهۆك، شەش لە هەولێر و چواریش لە سلێمانی.

وتیشی، “ژمارەی ئەو ئاوارانەی لەو كامپانەدان دەگاتە نزیكەی 36 هەزار خێزان”.

زۆرینەی ئاوارەبووان لە قەزای شەنگال-ن، بەدوایدا ئاوارەبووانی پارێزگاكانی ئەنبار، سەڵاحەدین و دیالە دێن، وەك ئەوەی بەرپرسە حكومییەكە ئاماژەی پێدا.

لەكاتێكی پێشتردا ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ رایگەیاند، پابەندییان هەیە بە بەرنامەی حكومییەوە بەوەی دۆسیەی ئاوارەبووان لە ماوەی شەش مانگدا دابخەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان: زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان بۆ ساڵی داهاتوو دواخراوە

سەرۆکى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان ئاشکرایدەکات، زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان دەکەوێتە ساڵی 2026. عەبدولواحید محەمەد، سەرۆکى یەکێتیی مامۆستایان لە روونکردنەوەیەکدا…
Total
0
Share