پەرلەمانتارێك: داوامانكردووە لە یاسای بودجەدا بڕە پارەیەك بۆ پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەرخانبكرێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، داوامانكردووە لە یاسای بودجەدا بڕە پارەیەك بۆ پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەرخانبكرێت و بۆ لەمەودوا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەكو كارتی فشار بەكارنەهێندرێت.

د. بڕیار ڕەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە بە نووسراو و لە كۆبوونەوەی پەرلەماندا داوامانكردووە كە مافێكی مووچەخۆرانی هەرێمە و پێویستە بۆیان بگەڕێندرێتەوە بە جۆرێك كە لە یاسای بودجەدا بڕە پارەیەكیان بۆ تەرخانبكرێت و یاخود حكومەتی هەرێم پابەندبكرێت پاشەكەوتەكە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بگەڕێنێتەوە.

ئاشكراشیكرد، “لە رێگای پەرلەمانەوە كار دەكەین كە جارێكی دیكە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەكو كارتێكی سیاسی و گوشار بەكارنەهێندرێت و وتیشی، وەكو فراكسیۆنی یەكێتی هەموو هەوڵێك دەدەین مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ لەمەودوا پارێزراوبێت”.

بابەتی پێشتر

بۆ وەرگرتنی ئۆتۆمبێل بە قیست مەرجێك بۆ مامۆستایان دانرا

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی خشتەی مووچەی مانگی 4

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share