كازمی: من زەرەرمەندی یەكەم دەبم لە بودجەی ساڵی 2021

مستەفا كازمی ڕایگەیاندووە، “من یەكەمین زەرەمەندی یاسای بودجەی 2021 دەبم بەهۆی ئەوەی ڕوبەڕووی زۆرترین ڕەخنە دەبمەوە”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا سەبارەت بە هەنگاوەكانی كابینەكەی و بڕیاری دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، “عێراق لە ساڵی 2003ەوە دەناڵێنێت بەدەست بناغەیەكی هەڵەوە كە هەڕەشەیە بۆ داڕمانی سیستمی سیاسی و كۆمەڵایتی بە تەواوەتی”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “یان دەبێت دووچاری داڕمانی سیستمەكە ببین و بچینە ناو پشێویەكی زۆرەوە، یان دەبێت دەستبكەین بە پرۆسەی چاكسازی و ناكرێت بكەوینە هەمان هاوكێشەی گەندەڵیی پێشووەوە، یان دەبێت بارودۆخەكە باش بكەن یان دەبێت بە خەڵكی پێبكەنین”.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا كازمی ئاماژەی بەوەكردووە، “دەستمان بە جێبەجێكردنی كاغەزی سپی كرد بۆ چاكسازی، هەموو وڵاتانی پێشكەوتووی وەك كۆریای باشوور و سەنگافۆرا و ئیمارات بڕیاری قورسیان داوە و دەستیان بە هەنگاوی بوێرانە كردووە بە ڕۆحیەتی قوربانیدان”

كازمی ئەوەشی وتووە، “ئەم قەیرانە سیاسییەی لە عێراقدا هەیە پەیوەندی بە سێ دۆسییەوە هەیە، دەسەڵات و پارە و گەندەڵی، ئێمە لە گۆشەی ئابورییەوە دەست بە چارەسەری قەیرانەكە دەكەین، بە بڕیاری بوێرانە بۆ زەلیلكردنی گەندەڵی”.

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا سەرۆكوەزیرانی عێراق دەڵێت، “من زەرەرمەندی یەكەم دەبم لە بودجەی داهاتوو بەو پێیەی دووچاری زۆرترین ڕەخنە دەبمەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داعش به‌رپرسیارێتى تیرۆركردنى ئه‌فسه‌رێكى عێراقی گرته‌ئه‌ستۆ

داعش به‌رپرسیارێتیى تیرۆركردنى به‌ڕێوەبه‌ری پاسپۆرتی ناوچه‌ى ئه‌عزه‌میه‌ى به‌غداد‌ی ‏گرته‌ئه‌ستۆ.‏ به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ سنووری پارێزگای…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ عەمار حەکیم: پێویستە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو جێی رەزامەندی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبووەوە.…
Total
0
Share