لۆگۆیەكی دیكە لە تاكسی دەدرێت

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ جیاكردنەوەی كاركردنی تاكسیی ناوشار و دەرەوەی شار ئامادەكاری بۆ لێدانی لۆگۆیەكی دیكە لە ئۆتۆمبێلی تاكسی دەكەن و دەشڵێت، “نووسراومان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گواستنەوە و گەیاندن كردووە كە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی بكات و چاوەڕوانی وەڵامی نووسراوەكە دەكەین”.

ئازاد ئەحمەد سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەشێكی زۆری تاكسییەكانی كە خاوەنەكەی نیشتەجێی قەزا و ناحیەكانن لە سەنتەری شاری سلێمانی كاردەكەن و ئێمە ئامادەكاری دەكەین كە تاكسی ناوشار و دەرەوەی شار جیابكەینەوە بە جۆرێك كە تەنها لە شاری سلێمانیدا تاكسییەكانی ناوشار كاربكەن و تاكسیی قەزاو ناحییەكان بۆیان نەبێت لە شاردا كاربكەن و بە پێچەوانەشەوە”.
راشیگەیاند، “بەشێكی زۆری تاكسییەكانی دەرەوەی شار دۆسیەكانیان لە هاتوچۆیە و دەتوانرێت جیابكرێنەوە و ئێمە لۆگۆیەكیان بۆ دروستدەكەین كە بێبەرامبەر بدرێتە شۆفێرانی تاكسی بۆ ئەو مەبەستەش نووسراومان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گواستنەوە و گەیاندن كردووە كە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی بكات و چاوەڕوانی وەڵامی نووسراوەكە دەكەین”.

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران باسی لەوەش كرد، ئەگەر وەزارەتی ناوخۆ وەڵامی نووسراوەكە بداتەوە و رەزامەندی بدات ئەوا دەبێت سەرجەم تاكسییەكانی ناوشار و دەرەوەی شار ئەو لۆگۆیە وەربگرن كە ئەوەش لە بەرژەوەندیی خۆیانە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی شایستەی دارایی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی وانەبێژ

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا چەکی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی حوزەیران ئامادەدەکرێت. کاروخ عەبدوڵا،…
Total
0
Share