قوباد تاڵەبانی: لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا پێگەی کورد لە عێراقدا لاواز بووە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان

قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ کارڵ بیڵت سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە رایگەیاند، لە ماوەی 10ساڵی رابردوودا پێگەی کورد لە عێراقدا لاواز بووە، پێویستە لەم قۆناغەدا بە هەموو تواناوە کاربکرێت بۆ ئەوەی پێگەی کورد لە عێراقدا بەهێز بکرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەراوێزی لە پەراوێزی کۆڕبەندی ساڵانەی ئابوری دیڵفی لە یۆنان لەگەڵ کارڵ بیڵت سەرۆک وەزیرانی پێشووی سوید و سەرۆکی ئێستای ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە کۆبووەوە و تاوتوێی چۆنییەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و یەکێتیی ئەوروپایان کرد و هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە هەرێمی کوردستان لەم قۆناغەدا گرنگی زیاتربدات بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتی سوید و هەموو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و چۆنییەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیش تاوتوێ کرا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکدا سەبارەت بە پێگەی هەرێم لە عێراق قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، “بەداخەوە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا پێگەی کورد لە عێراقدا لاواز بووە، پێویستە لەم قۆناغەدا بە هەموو تواناوە کاربکرێت بۆ ئەوەی پێگەی کورد لە عێراقدا بەهێز بکرێتەوە”.

لە لایەکی دیکەوە و هەر ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ژەنەراڵ دەیڤد پێترایۆس بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی هەواڵگری ئەمریکا کۆبووەوە و گفتوگۆیان لە بارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی لە کوردستان و عێراق و ناوچەکە، هەروەها چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرد.

 

بابەتی پێشتر

کیلۆپاترا رەشپێست بووە؟

بابەتی دواتر

سلێمانی.. كاركردن لە هەردوو پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام و فاروق بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە ئاسایشی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە گەڕەكێكی هەولێر كەسێك بە تۆمەتی هێرشكردنە سەر هاوڵاتییەك دەستگیركرا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی…
Total
0
Share