وردەکاریی رووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردووی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی رایگەیاند، ئەو کەسانەی شەوی رابردوو بە چەکەوە هێرشیانکردە سەر کارمەندەکانی نەخۆشخانەکە دەستگیرکراون.

د. پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “شەوی رابردوو لە دەوروبەری کاتژمێر 11:00 پیاوێک ویستوویەتی بچێت سەردانی نەخۆشەکەی بکات لە نەخۆشخانەکەمان، بەڵام بەهۆی ئەوەی کاتەکەی درەنگ بووە پاسەوانانی نەخۆشخانەکە رێگەیان پێنەدراوە گرژی لەنێوانیان دروستبووە”.

وتیشی، “هەرچەندە کێشەکە چارەسەرکراوە، بەڵام لە دەوروبەری کاتژمێر 3:00 ی بەرەبەیانی بەکۆمەڵێک کەسی دیکەوە هاتووەتەوە نەخۆشخانەکە و دەستڕێژی گوللەیان کردووە و لە ئەنجامدا دوو کارمەند برینداربوون”.

باسیلەوەشکرد، “برینی یەکێک لە بریندارەکان سەختە، دوای رووداوەکەش ئەو کەسانە دەستگیرکراون”.

بابەتی پێشتر

خۆپیشاندان دەستیپێکرد و رێگای سماقوڵی داخرا

بابەتی دواتر

وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: زۆر بە خاوی كار لەسەر ئەو پڕۆژەیە دەكرێت كە تایبەتە بە پلەبەرزكردنەوە

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پڕۆژەیەكیان بۆ پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران ئاراستەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share