ئەمشەو وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئاسایشی بازگەكانی هەولێرم ئاگاداركردووەتەوە لە ئەمشەوەوە رێگا نەدرێت ئۆتۆمبێلی مەلیكە بۆ پشكنین بێنە هەولێر و دەشڵێت، “سیاسەتی وەزارەت نەگۆڕە و ئەو ئۆتۆمبێلانەی مەرجی سەلامەتییان نییە هیچ مامەڵەیەكیان بۆ ناكرێت”.

هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، 90%ی ئەو ئۆتۆمبێلانە كە پێشتر هێندراون مەرجی سەلامەتییان تێدا نییە و پێشتر بڕیاردرا جارێكی دیكە بە سكانەری مۆدێرن پشكنین بۆ بەشێك لە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان بكرێتەوە و تەنها لە هەولێر ئەنجامبدرێت بەو پێیەی سكانەری مۆدێرن تەنها لە هەولێر هەیە.

راشیگەیاند، “لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئاسایشی بازگەكانم ئاگاداركردووەتەوە رێگا نەدرێت بۆ پشكنین ئەو ئۆتۆمبێلانە بێنە هەولێر بەو پێیەی خراپ سوودی لێوەرگیرا”.

بابەتی پێشتر

راپەڕین.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا سێ كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

یەك مانگە هەناردەی نەوتی هەرێم راگیراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی : پێشوازی لە دەستپێشخەريیەكان دەكەین كە لەبارەی دۆخی عێراقەوە خراونەتەڕوو

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دۆخی عێراقەوە ڕایدەگەیەنێت، بەنیگەرانییەكی قوڵەوە لەم ڕۆژانە چاودێریی ئەم بارودۆخەمان دەكرد كە…
Total
0
Share