تانکییەکی گاز لە ناوچەی پیشەسازیی کەلار تەقییەوە و کەسێک گیانیلەدەستدا

لە ناوچەی پیشەسازیی کەلار تانکییەکی گاز تەقییەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و سێ کەسیش برینداربوون و زیانی ماددیی زۆریشی گەیاندووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، کەمێک بەر لە ئێستا لە ناوچەی پیشەسازیی کەلار تانکییەکی گازی بارهەڵگرێک لە ناوچەی پیشەسازیی کەلار لە کاتی لەحیم کردنیدا، بەهۆی گەرمبوونییەوە تەقیوەتەوە.

بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە و سێ کەسی دیکە برینداربوون، زیانی ماددییشی بە دەوروبەری گەیاندووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد، ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە پیشەوەرە لە ناوچەی پیشەسازیی قەزای کەلار و سەرقاڵی لەحیمکردنی تانکییەکە بووە.

بەپێی پۆلیسی گەرمیان، ئەو پیشەوەرە ناوی (ئاریان ابراهیم مەحمود) لەدایکبووی  1994  و دانیشتووی گەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلارە.

بریندارەکانیش دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری تەواو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندیی پێوەکردم و پاڵپشتیی بۆ هێزەکانمان دەبڕی

فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایدەگەیەنێت، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی پێوەکردووە. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات…
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی داوای سنووردانان بۆ هێرشی سەر خۆپیشاندەرانی عێراق دەكات

سەرۆكی هەرێم نیگەرانی لەبارەی بەئامانجگرتنی خۆپیشاندەرانی عێراق دەردەبڕێت و داوادەكات سنوورێكی بۆ دابنرێت. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان…
زیاتر ببینە

سێ تۆمەتبار دەستگیركران كە بۆريی ڕاكێشانی ئاوی سەرەكیی تاسڵوجە – سلێمانی-یان دزیبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ تۆمەتباری ڕاگەیاند كە بۆريی ڕاكێشانی ئاوی سەرەكیی تاسڵوجە – سلێمانی-یان دزیبوو. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی…
Total
0
Share