بە وێنە.. رووداوێكی هاتوچۆ لە سلێمانی روویدا

لە سلێمانی رووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری پێكدادان لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، سێ ئۆتۆمبێل لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی پێكیاندادا، سەرباری پێكدادانی ئۆتۆمبێلەكان، زیان بەر كوشك و كەپر و شوێنكاری چەند هاوڵاتییەك لە نزیك شوێنی رووداوەكە كەوتووە.

بەپێی زانیارییەكان، جگە لە زیانی ماددی، رووداوەكە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەكەوتووەتەوە و تیمەكانی پۆلیسی هاتوچۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، چوونەتە شوێنی رووداوەكە و رێكاری پێویست گیراوەتەبەر.

لە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا، چەند رووداوێكی هاتوچۆ و ئاگرگرتنی ئۆتۆمبێل لە شارەكانی كەركوك، دهۆك و سلێمانی روویاندا و یەكێك لە رووداوەكانی هاتوچۆ كە لەسەر رێگای كەركوك – چەمچەماڵ روویدا، بووەهۆی گیانلەدەستدانی كەسێك و برینداربوونی شەش كەسی دیكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەلمۆنیتەر: راگرتنی گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی تۆڵه‌یه‌

تۆڕێكی ئەمریكی رایدەگەیەنێت، راگرتنی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی له‌گه‌ڵ توركیا تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌. تۆڕی ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریكی لە راپۆرتێكدا دەڵێت، توركیا…
Total
0
Share