نۆ ملیار دینار بۆ پڕۆژەكانی شارێك خەرجدەكرێن

نۆ ملیار دینار بۆ پڕۆژەكانی خورماتوو خەرجدەكرێن و چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە قەزاكە جێبەجێدەكرێن.

د. كەریم شكور جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو بودجەیە تەرخانكراوە بۆ چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری، لەوانە تەرخانكردنی بڕی سێ ملیار و 500 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی ئاسایشی خۆراک بۆ ئەو گەڕەکانەی خورماتوو كە تا ئێستا خزمەتگوزارییان پێنەگەیشتووە.

وتیشی، پڕۆژەی دەروازەی گەڕەکی برایەتی بە بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار، لەگەڵ پڕۆژەی چاككردنی رێگای خورماتوو – نەوجول بە بڕی سێ ملیار دینار جێبەجێدەكرێن.

د. کەریم شکور جەختیكردەوە كە دوای جەژن دەستدەكرێت بە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانە و لە هەوڵی جددیدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتی بازگەی خدروەلی لە سنووری خورماتوو، بۆ ئەوەی بە شێوەی بنەڕەتی گرفتەكە چارەسەربکرێت و چیتر کێشە بۆ هاتوچۆكردنی دانیشتووانی خورماتوو و جموجۆڵی بازرگانی لە سنوورەكە دروستنەكرێت.

بابەتی پێشتر

بە وێنە.. ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك سووتا

بابەتی دواتر

بە وێنە.. رووداوێكی هاتوچۆ لە سلێمانی روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share