قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، پێنج كەس بە تۆمەتی ڕاوكردن لە نزیك دەریاچەی دەربەندیخان رزگاركران.
بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی دەربەندیخان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی پێنج هاوڵاتی لە دەریاچەی دەربەندیخان هەستابوون بە راوكردنی ماسی، دوای چاودێریكردن و بەدواداچوون توانرا لە بازگەی ئاسایشی ( ژاڵە ناو ) لە قەزای دەربەندیخان لە لایەن مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان و بە هاوكاری كارمەندانی بازگەكە دەستگیر بكرێن.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەو هەڵمەتەدا دەستگیرا بەسەر 27 ماسی گەورە یەك ئۆتۆمبێل و چەكێكی كڵاشینكۆڤ و 9 فیشەكدا كە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەكان كرایەوە و ڕەوانەی دادوەر كرا.