دیمەنی شاری مەککە لە شەوی قەدردا لە بۆشایی ئاسمانەوە بڵاوکرایەوە

سوڵتان نیادی کەشتیوانی ئاسمانی ئیماراتی لە بۆشایی ئاسمانەوە گرتە ڤیدیۆیەکی شاری مەککە و حەرەمی پیرۆز لە شەوی قەدردا بڵاوکردەوە.

سوڵتان نیادی کەشتیوانی ئاسمانی ئیماراتی کە لە ئێستادا لە گەشتێکی زانستیدایە لە بۆشایی ئاسمان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بەوەدەکات کە دیمەنی شاری مەککە و حەرەمی پیرۆزە لە شەوی قەدردا.

ئەو کەشتیوانە دیمەنی شاری جەددەش پیشاندەدات و بە بووکی دەریای سوور ناوی دەبات.

هەر وەک ئەوەی نیادی وەسفی دەکات، دیمەنی گڵۆپەکانی شارەکە هەروەک ئەستێرە دەدرەوشێنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیمانگای توێژینەوەی فەلەکی: رۆژی 6/6 یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە

پەیمانگای توێژینەوەی فەلەکی ئاشکرایدەکات، بەپێی لێکدانەوە فەلەکییەکان، رۆژی 2025/6/6 یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە. پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکناسیی…
زیاتر ببینە

وەزیری جەنگی ئەمریکا: ئەمڕۆ بەهێزترین ڕۆژی هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران دەبێت

وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئەرکی سەربازیی ئەمریکا لە ئێران بەمزووانە کۆتاییدێت. دەشڵێت، ئەمڕۆ بەهێزترین ڕۆژی هێرشەکانمان دەبێت. پیت…
Total
0
Share