هێرشی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارییەکان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە

ئەو ناوچانەی کە سوپای تورکیا و جەکدارەکان بە چڕی بۆردومانیان دەکەن

لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوود لە دەوروبەری ناوچەی عەین عیسا، لە ڕۆژئاوای کوردستان گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە تورکیا و سوپای تورکیا دەستیان بە جموجوڵی سەربازی کردووە و بەیانی ئەمڕۆ پێکدادانی قورس ڕویداوە.

میدیانی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرایانکردووە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکان گەیشتوونەتە ناوچەکە و سوپای تورکیا و چەکدارەکانی نزیکی لە چەند شوێنێکی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان جوڵەیان کردووە.

لە شەوی ڕابردووەوە چەکدارەکان و سوپای تورکیا هێرشیان بۆسەر گوندەکانی مشێرڤا و سەیدا دەستپێکردووە و ئەگەری هەیە کۆنترۆڵی بکەن..

میدکانی ڕۆژئاوا ئاشکراشیان کردووە لە نێوان تلتەمر و سەرێکانیدا، جوڵەیەکی زۆری سەربازیی سوپای تورکیا و گروپەکانی نزیکی هەیە.

هێرشی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارییەکانی نزیکی، لە کاتێکدایە کە یەک ساڵ تێپەڕیووە بەسەر ئاگربەستی نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات، کە بە نێوەندگیری ئەمریکا و مایک پێنسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕاگەیەنرا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share