بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لە هەڵەبجە داوای گەڕاندنەوەی مینحەكانیان دەكەن

ماوەی چەند رۆژێکە مینحەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، لەلایەن حكومەتی راسپاردەوە راگیراوە و ئەمڕۆ هەینی بۆ داواكردنی مافەكانیان لە هەڵەبجە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

کۆمەڵەی قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو، ناڕەزایی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی دژی ئەو بڕیارە دەربڕی.

لە خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆیاندا، بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی كە حكومەتی راسپاردە مینحەكانیانی بڕیوە، پەیامێکیان ئاراستەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی كوردستان کرد و داواكاربوون گرفتەكەیان چارەسەربكرێت و مافیان بۆ بگەڕێندرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بە رێزەوە لە بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لەلایەن ئەڵمانیاوە دەڕوانین 

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، بە رێز و پێزانینی زۆرەوە لەو هەڵوێستەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەڕوانین کە کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانی بە جینۆساید…
Total
0
Share