بەرگریی شارستانیی هەولێر: چوار حاڵەتی گیرانی شەقامەكان و مەترسی لەسەر ماڵان روویانداوە

چوار كرێكار كە لە زێی گەورەدا گیریانخواردبوو رزگاركران و بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، چوار حاڵەتی كۆبوونەوەی ئاو كە مەترسی بوون بۆسەر ماڵان چارەسەركراوە.

سەركەوت كاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەوی رابردوو چوار حاڵەتی دەرچوونی تیمەكانیان هەبوو لە هەریەك لە بەحركە، دارەتوو، گەڕەكی شارەوانی و چوارڕیانی ئەنجومەنی وەزیران.

وتیشی، “سەرجەمیان كۆبوونەوەی ئاو و گیرانی شەقام بوو و مەترسی لەسەر ماڵان هەبوو، ئاوەڕۆكان كرایەوە و چارەسەركران”.

هەر شەوی رابردوو چوار هاوڵاتی كە كرێكاری كارگەی چەو و لم بوون و لە زێی گەورە گیریانخواردبوو لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە رزگاركران، وەك ئەوەی سەركەوت كاڕەش ئاماژەی پێدا.

سەبارەت بە شارۆچكەی خەباتیش كە بارانەكەی دوێنێ و شەوی رابردوو زیانی زۆری پێگەیاندووە، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، ئامار و وردەكاریی زیانەكان لەلایەن ئیدارەی ناوچەكەوە دەخرێتەڕوو.

دوێنێ شەپۆلێكی چڕی بارانبارین شارەكانی هەرێم، كەركوك و بەشێك لە شارەكانی عێراقی گرتەوە و كاریگەرییەكەی تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ درێژەی كێشا.

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێك دەستگیركرا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچێک کردبوو

بابەتی دواتر

کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەك لە هەولێر ڕوویدا

لە گەڕەكی 32ی پاركی هەولێر دەنگی تەقینەوەیەك بیستراو بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلێك ئاگریگرت و شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا. بەپێی ئەو زانیارییانەی بە…
Total
0
Share