ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە بەرزدەبێتەوە و کەمیی دەرمانیش بەردەوامە

خانەی شێرپەنجە

تەندروستیی عێراق زیادبوونی زۆر لە ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە بە هەموو جۆرەکانی لە ماوەی ساڵانی 2022 و 2023 دووپاتدەکاتەوە، هاوکات لەگەڵ کەمیی توندی دەرمان و ئامێر و ئامرازەکانی چاودێری لە نەخۆشخانە حکومییەکان.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاندووە، لە ئێستادا زیاتر لە 30 هەزار توشبووی شێرپەنجە لەو وڵاتە چارەسەر وەردەگرن، نیگەرانیی خۆی دەربڕی لە دواکەوتنی دەستنیشانکردنی نەخۆشییە مەترسیدارەکە.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی لە زاری سەیف ئەلبەدر وتەبێژی وەزارەتەکەوە بڵاویکردەوە، “کێشەیەکی گەورەمان هەیە، ئەویش دواکەوتنە لە دەستنیشانکردنی حاڵەتەکانی شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمک”.

دووپاتیشیکردەوە کە “شێرپەنجە یەکێکە لە دە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن لە عێراق، هەروەها لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا”، ئاماژەی بەوەشکرد، “شێرپەنجە کێشەیەکی جیهانییە کە لە پەرەسەندندایە، هەروەها ڕێژەی تووشبوون لە عێراق کەمترە لە 80 حاڵەت لە هەر 100 هەزار عێراقییەک لە ساڵێکدا، ئەمەش لە چێوەی تێکڕای ستانداردی جیهانیدایە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای فەتوا نەشتەرگەرییە جوانكارییە حەڵاڵ و حەرامەكان جیادەكاتەوە

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەبارەی نەشتەرگەریی جوانكارییەوە فەتوایەكی بڵاوكردەوە، پۆلێنیكردووە بۆ نەشتەرگەریی پێویست و ناپێویست، پێویستەكان بە دروست دەزانێت…
زیاتر ببینە

له‌ ڕۆژانى پشووى سه‌رى ساڵیشدا هاوڵاتییان ده‌توانن خۆیان ڤاكسین بكه‌ن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاشكرایده‌كات، لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵیشدا بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا کراوە دەبن و هاوڵاتییان…
Total
0
Share