بڕیارێك لە وەزارەتی پەروەردەوە تایبەت بە راگەیاندنی پشوو بەهۆی بارانبارینەوە

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دەسەڵاتی راگرتنی دەوام لە ناوەندەكانی خوێندن بەهۆی بارانبارینەوە دراوە بە پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان لەكاتی بوونی هەر مەترسییەك لەسەر خوێندكاران و مامۆستایان بە پشتبەستن بە راپۆرتەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بە راوێژ لەگەڵ لێپرسراوی ئیدارە سەربەخۆكان خۆیان دەتوانن بڕیاری راگرتنی دەوام بدەن.

راشیگەیاند، بۆ ساڵی رابردوو و ئەمساڵیش ئەو دەسەڵاتە دراوە بە پەروەردەكان لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراودا دەتوانن بڕیاری راگرتنی دەوام بدەن.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. چوار كەس بەتۆمەتی دەستدرێژی بۆسەر ژنان دەستگیركران

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: بەهۆی راگرتنی نەوتی هەرێمەوە عێراق هەموو رۆژێك 31 ملیۆن دۆلار قازانج دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share