سەعدی پیرە: نەوت فرۆشراوە و مووچە کەمکراوەتەوە ھێشتاش 35 ملیار دۆلار قەرزدارین

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، جەختدەكاتەوە كە ناكۆكییەكانیان لەگەڵ پارتی لەسەر نەبوونی شەفافییەتن لە دۆسیەی نەوت و داهاتدا، بە جۆرێك كە حكومەتی راسپاردە نەوتی فرۆشتووە، كەچی دەیان ملیار دۆلار قەرزدارە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر بەڕێوەچوو، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان وتی، “حكومەتی هەرێم كەوتووەتە دۆخێكی خراپەوە و تیمی وەزاریی یەكێتی بەهۆی ئەو ناكۆكییانەی لەسەر نەبوونی شەفافییەت لە نەوت و داهاتدا هەن، بایكۆتی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی كردووە”.

سەعدی ئەحمەد پیرە راشیگەیاند، “عێراق لە جەنگدا بووە و نەوتی فرۆشتووە، بەڵام 130 ملیار دۆلاری پاشەكەوتكردووە، ئێمەش نەوتمان فرۆشتووە و 35 ملیار دۆلار قەرزدارین، كارەساتەكە لێرەدایە و ناكۆكییەكانمان لەسەر ئەمەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە “هەرێمی کوردستان وڵاتێکی بێکابانە، نەیتوانیوە ئیدارەی مەملەكەت بدات، نەوتی فرۆشتووە و مووچەی كەمكردووەتەوە و جۆرەها ئیمتیازاتی لە خەڵك كەمكردووەتەوە، هێشتا 35 ملیار دۆلار قەرزدارە”.

لە درێژەی قسەكانیدا سەعدی ئەحمەد پیرە وتی، “ئەوەی ئەم کارەی کردووە، خودا بە حەج و عەمرە لێیخۆشنابێت”.

بابەتی پێشتر

ناپۆلی بۆ یارییەکەی میلان تووشی قەیران بووە

بابەتی دواتر

ڕاداری مەدرید لەسەر لیڤەرپوڵە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share