بەهۆی تەقینی تایەی فڕۆکەیەکەوە باری لەناکاو لە فڕۆکەخانەیەک راگەیەندرا

فڕۆکەخانەی دبلن لە ئیرلەندا بڵاویکردەوە، بەهۆی تەقینەوەی تایەی فڕۆکەیەک لە کاتی نیشتنەوەیدا باری نائاسایی راگەیەندراوە.

فڕۆکەخانەی دبلن ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، “فڕۆکەیەک لەدوای بەڕێکەوتنی لە لیڤەرپوڵەوە بە ناچاری لە فڕۆکەخانەکە نیشتووەتەوە، بەڵام لەو کاتەدا تایەیەکی تەقیوە و ترسێکی زۆری دروستکردووە، بەو هۆیەوە دۆخی نائاسایی راگەیەندراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەزوویی لەلایەن تیمە فریاگوزارییەکان بەهانای سەرنشینانەوە چوون، بێ هیچ زیانێک توانراوە رزگاربکرێن”.

لە دوای رووداوەکە فڕۆکەکە نێردراوە بۆ پشکنینی زیاتر و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامانی یەکێتیی ئەوروپا دەیانەوێت هەنگاریا لە سەرۆکایەتیی یەکێتییەکە دووربخەنەوە

رۆژنامەی پۆلێتیکۆ بڵاویکردەوە، هەندێک لە بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا پێشنیارێکیان خستووەتەڕوو سەبارەت بە دوورخستنەوەی هەنگاریا لە پۆستی سەرۆکایەتیی یەکێتییەکە.…
Total
0
Share