مەزڵوم كۆبانێ: ئێمە هەروا خەڵكی سلێمانیمان ناسیووە، كە پارێزەری یەكێتی نیشتمانی گەلی كوردن

مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە تویتەر پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت،”دەسخۆشی لە گەلەكەمان دەكەین لە شاری سلێمانی، كە هەڵوێست و كاردانەوەیەكی راستەقینەیان بەرامبەر بەئامانجگرتنی ئێمە و گروپی دژە داعش هەیە.”

راشیگەیاند، “ئێمە هەروا خەڵكی سلێمانیمان ناسیووە كە پارێزەری یەكێتیی نیشتمانی گەلی كوردن و بەرگریكاریكارن لە شۆڕشی رۆژئاڤا.”

مەزڵوم عەبدی وتیشی، “هیوادارین گەل و كەسەكانمان لە هەرێمی كوردستان كاردانەوەیەكی جەماوەريی گونجاو بنوێنن بەرامبەر بە دەستدرێژییەكانی توركیا”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share