مووچەی مانگی نیسان پێش جەژن لە عێراق دابەشدەكرێت

حكومەتی عێراق مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم مووچەخۆران پێش جەژن دابەشدەكات و بڕیاریداوە بە بۆنەی جەژنەوە، ئەم مانگە قیستی قەرز و پێشینەكان لە هاوڵاتییان وەرنەگرێتەوە.

بەپێی میدیای نیمچەفەرمیی عێراق، وه‌زاره‌تى دارایی بڕیاریداوە پێش ‌جه‌ژنى ره‌مه‌زان مووچه‌ى مانگى نیسانی فەرمانبەران و خانەنشینان و مووچەخۆران دابه‌شبکات و بەو پێیەش تا رۆژی 20ـی ئەم مانگە، پرۆسەی دابەشكردنی مووچە تەواودەبێت.

سەرباری دابەشكردنی مووچە، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بەهۆی جەژنەوە ئەم مانگە قیستی قەرز و پێشینەکان لە هاوڵاتییان وەرنەگرێتەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە بڕیارە لە هەرێمی كوردستان تا 20ـی نیسان مووچەی مانگی ئازاری رابردوو دابەشبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. عیزەت سابیر: ئەگەر هەرێم و بەغداد لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت رێكبكەون هەردوولا براوە دەبن

بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەرێم و بەغداد لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت رێكبكەون هەردوولا براوە دەبن. د. عیزەت…
Total
0
Share