رۆژنامەنووسێک: راگەیەندراوەکەی حکومەت جێگەی سەرسوڕمانە قسەکەری حکومەت ئەم زمانەی لە چ فەرهەنگێکەوە هەڵبژاردووە

نووسەران و رۆژنامەنووسان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکەن لەگەڵ ئەوەشدا رەخنەی توند لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی راسپاردە دەگرن و نووسیویانە، “هەر بەڕاستی سلێمانی بەشێکە لە حکومەتی هەرێم؟ ئەگەر وایە قسەکەری حکومەت ئەم زمانەی لە چ فەرهەنگێکەوە هەڵبژاردووە”.

لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە کاروان شێخ عوسمان نووسەر و رۆژنامەنووس دەڵێت، “پەلاماری دوژمنان و تاریکپەرستان بۆسەر هەر شوێنێک بێت، مانای نیشتمانپەروەری و کوردایەتی لەوێیە”.

لەلایەکی دیکەوە خالید سولێمان رۆژنامەنووس نووسیویەتی، “جێگەی سەرسووڕمان نییە سیاسەتی دژە-کوردی تورکیا بگاتە ئاستی دەستدرێژی و بۆردومانی فڕۆکەخانەی سلێمانی، بگرە لەوە خراپتریش لە سیاسەتی فاشیستانەی تورکیا چاوەڕوان دەکرێت و گەر بۆی بکرێت هەموو سلێمانی بۆردوومان دەکات نەک تەنها فڕۆکەخانە، هەوڵی لەناوبردنی هەموو کوردێک ئەدات نەک تەنها کوردانی باکورو رۆژئاوا”.

دەڵێت، “ئەوەی جێگەی سەرسووڕمانە بەیاننامەکەی (حکومەتی هەرێمە) جوانەکەیە لە بری ئیدانەکردنی رەفتارەکەی تورکیا، بەزمانێک قسە دەکات هیچ جیاوازی نیە لە زمانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا”.

خالید سولێمان دەپرسێت، “هەر بەڕاستی سلێمانی بەشێکە لە حکومەتی هەرێم؟ ئەگەر وایە قسەکەری حکومەت ئەم زمانەی لە چی فەرهەنگێکەوە هەڵبژاردووە؟ ئەمەیە ئەخلاق و نەریتی کوردستانیبوون، ئیتر چۆن دڵمان بە (کیانە) خۆش بێت؟”.

لەوبارەیەوە ئاسۆس هەردی رۆژنامەنووس نووسیویەتی، “راگەیەندراوەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەبری ئیدانەکردنی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی پاساوی بۆ دەهێنێتەوە”.

باس لەوەدەکات کە ئەگەر بەو مەنتیقەی وتەبێژی حکومەت بێت ئێرانیش مافی خۆیەتی بە درۆن هێرش بکاتە سەر هەولێر بە پاساوی بوونی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.

دەپرسێت، “نازانم ئەمە بە کام مەنتیقی ئەخلاقی و نیشتمانی دەتوانێت هیچ رەوایەتییەکی هەبێت؟”.

هەروەها کەژاڵ نووری نووسەر و چالاکوان لەوبارەیەوە دەڵێت، ” تووڕەیی تورکیا لە یەکێتی و پەلاماردانی لەسەر کوردانی باکوور و رۆژئاوا، تاجی شەرەفە و خرایەسەر سەری یەکێتی”.

بابەتی پێشتر

هێزەكانی سوریای دیموكرات رەتیدەكەنەوە مەزڵوم كۆبانێ لە سلێمانی كرابێتە ئامانج 

بابەتی دواتر

وەهاب هەڵەبجەیی: هێرش بۆ سەر سلێمانی بەهۆی هەڵوێستە نیشتمانییەکانییەوە مەدالیای شەرەفە و لە ئێخەی ئەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرد بەمەبەستی هاتنی تیمێکی تەندروستیی…
Total
0
Share