سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەبارەت بە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی تایبەت بەئاژەڵی بێلانە. تیایدا، باس لە سەگی شەقام و گەڕەكەكانی شاری سلێمانی دەكات و لەو بەشەی پەیوەندی بە پەناگەی ئاژەڵانی بێلانەوە هەیە ئاماژەی بە هەندێك داتا و ئاماری هەڵە كردووە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆنگرەكەدا باس لە نەبوونی زانیاری و بەدواداچوونی دروستدا دەبینێتەوە و كاردەكاتە سەر ئیتیكی رۆژنامەوانیی ئەو بەڕێزە بۆ نموونە كە ڕووبەری پەناگەكە 5 دۆنمە و تەنها كاری شارەوانیمان دابینكردنی زەوییەكە بووە لە رابردوودا.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەبوو لەلایەن فەرمانگە پەیوەندیدارەكانەوە بە هەماهەنگیی بەڕێوەببرێت و ئاشكرایە پەناگەكە لە سەرەتای ساڵی 2022 كراوەتەوە و نزیكەی 1500 سەگی بۆ هاتووە و لە ئێستادا نزیكەی 600 سەگ لە پەناگەكەدا هەیە، لەو ژمارەیەش 200 سەگ نەزۆك كراون گەڕاونەتەوە ناو سروشت و بەهۆی نەخۆشی و گەڕیی و كۆمەڵێك نەخۆشی دیكەی ئاژەڵانەوە نزیكەی 400 سەگ مرداربووەنەتەوە و ئەمەش ئەوە دەردەخات زانیارییەكانی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكە دوورە لە ڕاستییەوە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا بۆ ڕایگشتی رادەگەیەنین كە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی سەرجەم بەڵگەكانی تایبەت بە پەناگەكەی پاراستووە و هاوكار و هەماهەنگی چەند ڕێكخراو و كەسایەتی و لایەنێك بووین كە ویستی خزمەتیان هەبووبێت لە پەناگەكە وەك دروستكردنی كولانە و خانوو فەراهەمكردنی شوێنێكی شیاو.