وریا حسێن: مەلەفی نەوت شكستیهێنا بۆیە پارتی ناچاربوو بگەڕێتەوە بۆ بەغداد

وریا حسێن شارەزای بواری ئابوریی لە هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا مەلەفی نەوتی هەرێمی كوردستان شكستیهێنا، بۆیە پارتی بە ناچاری گەڕایەوە بۆ بەغداد و رێككەوتنی لەگەڵ حكومەتی عێراقدا كرد.

وتیشی، پرسی نەوت لە قۆناغی یەكەمیدا لە بۆشایی یاسایدا بووە و ئەوەش وایكرد لە ساڵی 2014دا لە دادگای نێودەوڵەتیی پاریس سكاڵا لەسەر هەرێمی كوردستان بكرێت و لە ماوەی 10ساڵی رابردوودا سەرباری قەیرانی دارایی و بێمووچەی و برسێتی و زیادبوونی رێژەی هەژاری، بەهۆی دۆسیەی نەوتەوە، بەڵام هەموومان بینیمان مەلەفەكە رادەستی سۆمۆ كرا.

بەبڕوای ئەو پسپۆڕی بواری ئابورییە، “گەورەترین شكست كە دووچاری پارتی بوو رادەستكردنی مەلەفی نەوت بوو بە بەغداد”.

بابەتی پێشتر

"روونكردنەوەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا و بەیاننامەكەی ئەنجومەنی ئاسایش یەك سەرچاوەی زانیارییان هەیە"

بابەتی دواتر

بڕیارێكی نوێ لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share