کوڕەکەی ئەنچیلۆتی دەڕوات و ڕیاڵ مەدرید پلانی هەیە

داڤیدی ئەنچیلۆتی، یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزەدا دەستەی ڕاهێنەرایەتی بەجێدەهێڵێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی، داڤیدیی کوڕی کارلۆ ئەنچیلۆتی ئەم هاوینە (2023) یانەی ڕیاڵ مەدرید بەجێدەهێڵێت و ئەزموونێکی نوێی پیشەگەرانە لە بواری تۆپی پێدا تاقیدەکاتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئەنچیلۆتی باوک وەرزی داهاتوو لە ڕیاڵ مەدرید بەردەوام بێت، بیرۆکەی ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید ئەوەیە کە ئەلڤارۆ ئاربێلوا وەک یاریدەدەری بەکاربخات.

گرێبەستی کارلۆ ئەنچیلۆتی لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت، بەڵام گومان لەسەر بەردەوامبوونی هەیە و هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بە گواستنەوەی جولیان ناگیلسمان دەکەن بۆ پێگەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشدارانی ئۆڵۆمپیادی 2020 ناچاری پشکنینی ڕۆژانە دەکرێن

وەرزشکارە بەشدارەکانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 لەلایەن ڕێکخەرانەوە ناچاردەکرێن، ڕۆژانە پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامبدەن. بەپێی ڕێنمایی ڕێکخەرانی ئۆڵۆمپیاد، سەرجەم یاریزانان…
Total
0
Share