ئەمریکا سزای بەسەر پێنج کۆمپانیای پەیوەندیدار بە ئێرانەوە سەپاند

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی کانونی یەکەم ئاشکرایکرد کە سزای بەسەر پێنج کۆمپانیای پیترۆ کیمیایی پەیوەندیدار بە ئێرانەوە سەپاند.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، “وەزارەتی دەرەوە سزای بەسەر کۆمپانیای ڤێتنام بۆ گواستنەوەی گاز و بەرهەمە کیمیاییەکان کە بەشداریکردووە لە گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ ئێران.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر چوار لایەنی دیکەدا سەپاندووە، بەهۆی ڕۆڵیان لە ئاسانکاریی بۆ هەناردەکردنی بەرهەمە پێترۆکیمیاییەکانی ئێران.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەم سزایانە لە چوارچێوەی ڕێگرییەکانە لە هەنگاوەکانی ئێران لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤدا بەرامبەر گەلی ئێران، سزاکانی سەر ئێران تەنها کاتێک کەمدەکرێتەوە کە ئێران گۆڕانکاریی لە ڕەفتارەکانیدا بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سایلۆی سلێمانی بۆ جوتیاران: دەتوانن شایستە داراییەکانتان وەربگرن

سایلۆی سلێمانی رایگەیاند، شایستە داراییەکانی جوتیاران گەیشتووە و داوادەکات، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی. سایلۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share