لە رووداوێكی سەختی هاتوچۆدا ماتۆڕسوارێك گیانیلەدەستدا

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا لە شەقامی 120 مەتریی شاری ھەولێر، ماتۆڕسكیلێك خۆی كێشا بە ئۆتۆمبێلێكی تایبەتدا و بەهۆیەوە ماتۆڕسوارەكە لە شوێنی رووداوەكە گیانیلەدەستدا و سەرنشینێكیش كە لەسەر ماتۆڕەكە بوو بە سەختی برینداربوو.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئۆتۆمبێلەكە لەلایەكی شەقامەكە بەهۆی خراپبوونەوە راگیرابوو و چوارییەكانی داگیرساندبوو، بەڵام ماتۆڕسكیلەكە لە دواوە خۆی بە ئۆتۆمبێلەكەدا كێشاوە

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن لەبارەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دەنگدانەوە ڕوونکردنەوە دەدات

سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق لەبارەی کێشەی هونەریی ئامێرەکانی دەنگدانەوە ڕایگەیاند، هەندێکجار هەڵەی کەسی، کێشەی نەخوێندنەوە لە ئامێرەکاندا دروستدەکات.…
Total
0
Share