بانكی ناوەندی لەبارەی بەهای دۆلارەوە بەڵێنێك بە هاوڵاتییان دەدات

بانكی ناوەندیی عێراق هۆكارەكانی دابەزاندنی بەهای دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ئاشكرادەكات و هاوكات بەڵێنێكیش بە هاوڵاتییان دەدات.

عەمار حەمەد خەڵەف جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە دوو رۆژی رابردوودا قۆناغ بە قۆناغ هەنگاو و رێوشوێنەكانی تایبەت بە دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەستنیشانكراون و بەو هەنگاوانەش جیاوازی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە نێوان نرخی فەرمی و بازاڕەكان نامێنێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێشتر بانكی ناوەندی لەگەڵ یەكێتی ژوورە بازرگانییەكانی عێراق و ژمارەیەك لە بازرگانان كۆبوونەوەی ئەنجامداوە، جگەلەوەش لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بانكی ناوەندی بڕێكی زیاتر دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە كە ئەوەش وایكردووە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزین بەخۆوە ببینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن هۆشداری لەبارەی ئاشکراکردنی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردن دەدات

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هۆشداری لەبارەی بڵاوکردنەوە و ئاشکراکردنی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەدات، پێش وردبینیکردنی ناوەکانیان.…
Total
0
Share