بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، بەهۆی ناجێگیرى کەشوهەوا پێشبین دەکرێت هەرێمى کوردستان بکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکى بارانبارین و هەورە تریشقەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “بەهۆی ناجێگیرى کەشوهەوا پێشبینى دەکرێت هەرێمى کوردستان بکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکى بارانبارین و هەورە تریشقە، رۆژی شەممە ئاسمان نیمچە هەور و لە هەندێک ناوچە هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى کەمێک نمە باران بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان”.
ئاشکراشیکرد، “رۆژی یەکشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ دەست پێکردنى بارانبارین و لە کاتەکانى نێوەڕۆدا رێژەى بارانبارین زیاددەکات و هەندێک کات هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت و خێرایی با (15-25) کم/س دەبێت”.
سەبارەت بە بەردەوامی شەپۆلەکە کەشناسیی هەرێم باسیلەوەکرد، “رۆژی دووشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینى نمە باران و بارانى مام ناوەند و لە کاتەکانى شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور نمە باران لەناوچە شاخاوییەکان و هەندێک ناوچەى دیکە بەردەوامى دەبێت”.