سەرۆك كۆمار گەیشتە ئەمریكا

بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنگرەی “ئاو لەپێناو گەشەپێدانی بەردەوامدا”، د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندێك گەیشتە نیویۆرك.

كۆنگرەكە لەلایەن رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە رێكدەخرێت و ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی ئازار دەستپێدەكات و بڕیارە تا 24ـی ئەم مانگە بەردەوامبێت.

هەریەك لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە، نزاری ئامێدی وەزیری ژینگە و ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسڕە، هاوڕێیەتیی سەرۆك كۆمار دەكەن لە گەشتەكەیدا بۆ ئەمریكا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە بەشداریی كورد، شیعە و سوننە كۆبوونەوەیەكی فراوان لە بەغداد ئەنجامدەدرێت

هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە عێراق چڕتردەبێتەوە، لەگەڵ بەردەوامی ناكۆكییەكاندا بڕیارە بەمنزیكانە كۆبوونەوەیەكی فراوان لەنێوان كورد، شیعە…
Total
0
Share