بە وێنە.. دوو کەس بە رووداوێکی هاتوچۆ برینداربوون

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە گەرمیان دوو کەس برینداربوون.

راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، رووداوەكە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە گوندی بەرلوت روویداوە.

لە راگەیەندراوێكدا هاتوچۆی گەرمیان ئاشكرایكردووە، رووداوەكە لە جۆری پێکدادان بووە و لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیۆندای تایبەتدا روویداوە، بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون کە لێخوڕ و سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاسپۆرتی سلێمانی لە بارەی هەژماری بانکییەوە چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە

سەبارەت بە هەژماری بانکی، پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، “پێویستە لە کاتی سەردانیکردنی هاوڵاتییان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان چەند رێنماییەکی تایبەت جێبەجێبکەن…
Total
0
Share